zagros news agency

ئەفغانستان بەشیی سەرەکیی ئاوی مەشهەدی وشک کردووە

 

میدیاکان لە ئێرانەوە ئاماژە بەوە دەکەن، بەنداوی ‘دۆستی’، گرنگترین سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی شاری مەشهەد، بەهۆی کەمبوونەوەی یەکجار زۆری سەرچاوەکانی ئاوەوە گەیشتووەتە ‘ئاستی مردوو’ و ئێستا تەنیا نیوەی پاشەکەوتی ساڵی ڕابردووی تێدایە. ئاژانسی هەواڵی فارس ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەم هەواڵەی لەسەر بنەمای ئامارەکانی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو بڵاوکردەوە.

بەنداوی دۆستی دەکەوێتە سەر سنووری ئێران و تورکمانستان و لە ڕووبارەکانی ئەفغانستانەوە ئاوی بۆ دەچوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتان، ئەم قەیرانە بە هۆی گرتنی ڕێڕەوی سروشتیی ڕووباری “هاریڕوود” لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانەوە سەری هەڵداوە و ئاوەکەیان بەرەو بەنداوی تازە دروستکراوی “پاشدان” ئاراستە کردووە و ئەم بەنداوە لە ساڵی ڕابردووەوە لە نزیک شاری “هێرات” لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی پێکردووە.

ڕووباری هاریڕوود دوای تێپەڕبوونی بە ئەفغانستاندا، دەڕژێتە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە ئێران و سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاوە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران. بەڵام پڕۆژەکانی بەنداوکردنی تاڵیبان لەسەر ئەم ڕووبارە، لەوانە بەنداوەکانی سەلما، پاشدان و پڕۆژ‌ەی تیرپۆل و گەفگان، ڕەوتی سروشتیی ئاویان تێکداوە و کاریگەرییەکی زۆر خراپیان لەسەر سەرچاوەکانی ئاوی ئێران داناوە.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاوی بەنداوی دۆستی ئەمساڵ (لەنێوان ٥٠ بۆ ٩٢٪)، هەواڵی خنکانی ٥ ئافرەت و منداڵێک لە بەنداوی پڕئاوی پاشدان بڵاوبووەتەوە، ئەمەش ڕەهەندەکانی ناکۆکی لە چۆنیەتیی بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییە  لەلایەن هەردوو وڵاتەوە پیشان دەدات. بەرپرسانی ئێرانی پێشتر ئەم هەنگاوانەیان بە “بەکارهێنانی تاکلایەنە” ناوبردبوو و لەبارەی زیانە ژینگەییەکان و هەڕەشە بۆ سەر دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە مەشهەد هۆشدارییان دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

یاسین

كوێت عێراقییه‌كانی بێ هیوا کرد

یاسین

لە هه‌ولێر … لوتكەی خۆبەخشی هەولێر بەڕێوەچوو

یاسین