ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.5% دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3339.13 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بەرێژەی 0.8% دابەزینی تۆمارکردوە و ئۆنسەیەک گەیشتوەتە 3337.40 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی زێڕ، دوای ئەوەی هات کە دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆکی ئەمەریکا وادەی 9ـی تەموزی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا.

