zagros news agency

ئێران و عێراق پرۆژەی هێڵی ئاسنی بەغدا-خوسرەویان تاوتوێ کرد

 

دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، بالیۆزی ئێران لە عێراق، محەممەد کازم ئال سادق، وردەکاریی سەردانەکەی فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگاوبانی ئێرانی بۆ عێراق ئاشکرا کرد و گوتی، باسیان لە هێڵی شەمەندەفەر کردووە،  کە خوسرەوی بە بەغداوە دەبەستێتەوە.

محەممەد کازم ئال سادق، ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانەکەی وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراقە لە بوارەکانی هێڵی ئاسنین و ڕێڕەوی ئاسمانی و دەریایی، دەشڵێت، “لەم سەردانەدا وەزیرەکەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەتەوە.

باسی لەوەش کرد، فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگاوبانی ئێران لە گرنگی بەستنەوەی ڕێگاوبان و ڕێڕەوەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور و ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا کردەوە، هەروەها باس و پێداچوونەوەی بە پرسی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە-بەسرە و پێشکەوتنی پڕۆژەکە و خێرایی پلانەکە کردەوە، هاوکات جەختی لە بەستنەوەی هێڵی ئاسنی خوسرەوی-مونزەرییە – خانەقین – بەغدا

ئال سادق ڕوونیشی کردەوە، لایەنی عێراقی ڕەزامەندی خۆی بۆ ئەم بابەتە ڕاگەیاندووە و دەڵێت، “بڕیار درا لیژنە جیاوازەکان بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە بکەن.”

گوتیشی: ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان گەشتی بەسرە دەکات و سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی شەلەمچە- بەسرە دەکات و بۆ بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی پرۆژەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاری ڕێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزى

سەڵاح

بارسا چاوی لە یاریزانێکی هۆڵەندییە

یاسین