بەگوێرەی نووسینی ڕۆیتەرز، سەرچاوەی ئاشکرایان کردووە پلەبەرزانی سووریا و ئیسرائیل لەم هەفتانەی دواییدا چەندین دەوری دانوستان و چاوپێکەوتنی ئامادەییان لە نزیک سنووری هاوبەشیان ئەنجام داوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم دانوستانانە کەمکردنەوەی گرژی و ڕێگریکردن لە شەڕی سەربازی ڕاگەیەندراوە.
پێنج سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان گوتووە سووریا و ئیسرائیل لە هەفتەکانی دواییدا چوونەتە نێو دانوستانی ڕاستەوخۆ و چەند دەوری گفتوگۆ نێوان بەرپرسانی ئەمنیەتیی هەردوو لا لە ناوچە سنووریەکان، لەوانە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل، ئەنجام دراوە.
ئامانجی سەرەتایی دانوستانەکان ڕێگریکردن لە شەڕ و کەمکردنەوەی نفووزی ئیسرائیل لە گوندەکانی سنووری سووریا دەستنیشان کراوە. دوو سەرچاوەی ڕۆژئاوایی بە ڕۆیتەرز گوتیان ئەم گفتوگۆیانە لە ئێستادا “دەربارەی ئاشتی بە واتای نەبوونی شەڕە، نەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان”.
هەواڵی داهاتوو

