zagros news agency

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەداتەوه

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان به نووسراوێک وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەداتەوه.

ئەمەش دەقەکەیەتی:
ئەم شێوازەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ دیارکردنی پشکی هەرێم گرتوویەتەبەر دژی دەستووره و پشکی هەرێم بەگوێرەی داهاتی فیدراڵی دەبێت نەک ئینفاقی فیعلی.
وەزارەتی دارایی فیدراڵ خوێندنەوەی هەڵەی بۆ نووسراوی دادگای فیدراڵی کردووه و نووسراوی دادگای فیدراڵی به هیچ شێوەیەک ئاماژه به راگرتنی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەران ناکات و بەگوێرەی نووسراوی دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆران له بودجەی ساڵانه خەرج بکرێت.
بەگوێرەی رێککەوتن پشکی هەرێم ساڵانه زیاتر له 13 ترلیۆن دیناره و ئەمساڵ تەنیا 4.2 ترلیۆن خەرج کراوه.
نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر بنەمای ناوەندخوازی و فرەشرۆڤەیی دەرکراوه.
داهاتی نەوتی هەرێم بەبێ رەچاوکردنی خەرجیی دەرهێنان هەژمار کراوه. داهاتی نەوتی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچه و بەرهەمهێنانی وزه خەرج کراوه.
بەگوێرەی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت له پارەدارکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسدی ئەنبار کرد

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا

یاسین

لە بەحرکە… دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

سەڵاح