zagros news agency

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی بەسرە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـ6-2025، لە پارێزگای بەسرە سەدان دەرچووی بەشە ئەندازیاریەکان، بەتایبەت پسپۆڕییەکانی نەوت و جیۆلۆجی خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان گرژیی و ئاڵۆزی دروست بوو.

حەسەن شاوی، نوێنەری خۆپیشاندەران بە میدیاکانی ناوخۆیی ڕاگەیاند، “دەرچووانی پسپۆڕییەکانی نەوت ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامن لە خۆپیشاندان، کە تاوەکوو ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نەدراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی جار جارە بەڵێنی دامەزراندنیان پیدەدەن، بەڵام ئەو بەڵێنانە نە بووەتە هەنگاویی کردەیی.”

گوتیشی: “خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ ئاشتیانە بوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گرژییان دروست کرد و هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک خۆپیشاندەر، کە لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

نوێنەری خۆپیشاندانەکان ئاماژەی بەوەش کرد، خۆپیشاندەران داوای هەلی کار لە کۆمپانیاکانی نەوت دەکەن، بەتایبەتی کە زۆربەیان کەسانی پسپۆڕ و بەئەزموونی خەڵکی بەسرەن، کە سەرەڕای بوونی هەلی کاری بەرچاو لە پارێزگاکەیان بەدەست بێکارییەوە گرفتارن.

حەسەن شاوی باسی لەوەش کرد، “خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و تا ئەو کاتەی داواکارییە ڕەواکانی جێبەجێ دەکرێن ناوەستێت، دەشلیت، ئێمە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی سەرکوتکردنمان دەدرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

یاسین

ترەمپ: ئاگربەستم ناوێت، داوای خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی ئێران دەکەم

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح