zagros news agency

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئێران پێشنیازە ئەتۆمییەکەی ئەمەریکای ڕەت کردووەتەوە

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تاران ڕایگەیاند، ئێران ئەو پێشنیارەی ئەمەریکای ڕەت کردووەتەوە کە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی و لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە پێشکەشی کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیا ئێرانییەکانی گوتووە، کاربەدەستانی تاران پێشنیازەکەی واشنتن بە “خواستێکی یەکلایەنە و خەیاڵاوی” دەزانن و پێیان وایە هیچ بنەمایەکی دادپەروەرانەی تێدا نییە تا ببێتە هەوێنی ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ.

ئەم پێشنیارەی ئەمەریکا دوای ئەنجامدانی پێنج گەڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا بە نێوەندگیریی عومان هات، کە تیایدا هەردوولا هەوڵیان داوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥.

ڕەتکردنەوەی ئەم پێشنیارە لەلایەن ئێرانەوە، جارێکی تر چارەنووسی دانوستانەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە دەخاتە نێو دۆخێکی ناڕوونەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا کاردانەوەی زیاتر لەسەر ئەم هەواڵە بێتە ئاراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیەنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دوا وادەی ناوتۆمارکردنی قوتابییان لە قوتابخانە حکومییەکانە

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

یاسین