zagros news agency

بۆرسەی دیمەشق دوای شەش مانگ ڕاگرتن دەستی بە مامەڵە کردەوە

ئەمڕۆ (دووشەممە)، مامەڵەکان لە بازاڕی بۆرسەی دیمەشق، دوای ماوەی نزیکەی شەش مانگ لە ڕاگرتنی، دەستی پێکردەوە. ئەم ڕووداوە بە ئامادەبوونی فەرمیی هەندێک بەرپرسی سووریایی و بەشداریی بەرفراوانی کەسایەتییە ئابوورییەکان، وەبەرهێنەران و بازرگانان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا)، محەمەد یەسر بەرنیە، وەزیری داراییی سووریا، گوتی: «کردنەوەی دووبارەی بازاڕی بۆرسەی دیمەشق پەیامێکە؛ ئابووریی سووریا دەستی بە جووڵە و بووژانەوە کردووە.»
ناوبراو زیادی کرد: «ئەم بازاڕە دەبێتە کۆمپانیایەکی تایبەت و نێوەندێکی ڕاستەقینە بۆ پەرەپێدانی ئابووریی سووریا و هەوڵ دەدەین هاوشانی گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان بین.»
وەزیری دارایی درێژەی پێدا: «دیدگای ئابووریی ئێمە لەسەر بنەمای دادپەروەری، ڕەوایەتی، پێشەنگایەتیی کەرتی تایبەت و ڕاکێشانی وەبەرهێنانە. هەوڵ دەدەین کارەکان ئاسان بکەین و دەرفەتی وەبەرهێنانی هاندەرانەمان لەپێشە.»
لەلایەکی دیکەوە، باسل ئەسعەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازاڕی بۆرسەی دیمەشق، گوتی: «کردنەوەی دووبارەی بازاڕی بۆرسەی دیمەشق ڕۆژێکی مێژوویی گرنگە بۆ سووریا. ئامادەین لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕۆڵی خۆمان دەست پێبکەینەوە، لەوێ وەبەرهێنانەکان بەرفراوانتر و گەورەتر دەبن.»
پێشتر، وەزیری داراییی سووریا ڕایگەیاندبوو، بازاڕی بۆرسەی دیمەشق ڕۆژی دووشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای تەواوبوونی پێداچوونەوەکان و ڕێوشوێنە پێویستەکان، دووبارە دەکرێتەوە.
ناوبراو گوتی، ڕێوشوێنی توند بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی بازاڕی بۆرسە و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە گیراوەتەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سرودی نیشتیمانیان نەگووتەوە

یاسین

کەناڵی سۆمه‌رییه‌: عێراق ڕازی بووه‌ به‌ مه‌رج حه‌شدى شه‌عبی و میلیشیاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

سەڵاح

لە شاخۆڵان چەند شەقامێک قیڕتاو دەکرێت

یاسین