zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

 

لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (10933) لە رێککەوتی (2025/6/2) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە:

لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 و ئەو رێککارانەی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان پەیرەو دەکرێن، بڕیار درا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە کارمەندی سەر سندوق لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیستی مووچەی مانگی 10 گەیشتە دەست دارایی عێراق و لە وردبینیكردندایە

سەڵاح

ئەو ‎هۆكارانە چین دەبنە هۆی سوتانی ئۆتۆمبێل

گوران

بكوژی هاووڵاتییەكەی خورماڵ دەستگیر كرا

سەڵاح