zagros news agency

کۆبارسی ستایشی مباپی و لامین یەماڵ دەکات

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەیان بەرامبەر هەڵبژادەی فەڕەنسا (پاو کۆبارسی) یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان چەند شتێکی دەربارەی خۆی و مباپێ و یەمال خستەڕوو.

 

کۆبارسی دەربارەی مباپێ وتی”ئەو یاریزانێکی زۆر خێرا و چالاکە دەبێت ئاگاداری هەموو چرکەیەکی بیت،چونکە لەوانەیە لە دەرفەتێکدا بەخێرایی لێت تێپەڕێت و گۆڵ تۆمار بکات جا بەتۆپی بەرز یان نزم”
کۆبارسی لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی یەمالیش وتی”ئەو هێشتا تەمەنی بچووکە بەڵام دەتوانێت زۆر شتی گەورە بکات و لێرەش وەک یەکێک لە سەرکردەکانی هەڵبژاردەکە سەیر دەکرێت.

 

کۆبارسی دەربارەی بانگهێشت کردنی خۆی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی “هەستێکی زۆر تایبەتە من لێرەم،من شانازی بەخۆمەوە دەکەم لە پێناو هەڵبژاردەی وڵاتەکەم یاری دەکەم و دەمەوێت نازناوی گەورە لەگەڵ وڵاکەی خۆم بەدەست بێنم”.

 

لە وەڵامی پرسیارێکی تر دەربارەی وەرزی ڕابردووی بارسێلۆنا کۆبارسی دوا و وتی”وەرزێکی خەیاڵی بوو بۆ ئێمە،سەرەتای وەرز کەس باوەڕی نەدەکرد ئێمە 3 نازناو بەدەست بێنین بەڵام کردمان و فلیک زۆر هاوکارمان بووە ئەو ئەقڵیەتی هەموومانی گۆڕی کاتێک تۆ بە 3-0 لە پێش بەرامبەرەکەت بیت ئەو دەوێت زیاتر جوڵە بکەیت ناو یاریگا”.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

یاسین

سەڵاح

نووسەران و ڕۆژنامەوانانی عێراق: دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق مەترسیدارە

سەڵاح