لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی سەبارەت بە نەناردنی خشتەکانی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان دەربڕی، سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش مانگ لە دەستپێکی ساڵی دارایی.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەکه دەڵێت، حکوومەت پابەند نەبووە بە ناردنی خشتەکانی یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، و هیچ کاتێکی دیاریکراو لەلایەن حکوومەتەوە بۆ ناردنی ئەم خشتانه نییە.
راشیگەیاند، نیگەرانییەک هەیە سەبارەت بە بخراپ بەکارهێنانی بودجە بۆ مەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و بە بۆچوونی ئەو ئەگەری کەمە حکوومەت خشتەکانی بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان.

