zagros news agency

سێ بۆمبی سەردەمی جەنگی جیهانیی دوەم پووچەڵ دەکرێنەوە

 

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی حوزەیران، هەڵمەتی پووچەڵکردنەوەی سێ بۆمبی پاشماوەی جەنگی جیهانیی دووەم لە ناوەندی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، بووەتە هۆی پەککەوتنی بەربڵاوی چالاکییەکان و چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ٢٠ هەزار کەس ناچار بن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی چۆڵکردن لە ساڵانی ئەم دواییەی ئەو شارەدا دادەنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆمبەکان لە ناوچەیەکدا دۆزراونەتەوە. ئەم ناوچەیە چەندین ناوەندی گرنگی وەک وێستگەی شەمەندەفەری کۆڵن-مێسە/دۆیتس، مۆزەخانە بەناوبانگەکانی لودڤیگ و ڤاڵراف-ڕیشارتس، هەروەها بارەگای شارەوانیی کۆڵن و باڵەخانەی سەرەکیی تۆڕی تەلەڤیزیۆنیی RTL لەخۆدەگرێت.

شاری کۆڵن یەکێک بووە لەو شارانەی لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا، کەوتە بەر بۆردومانی زۆر چڕ، دیارترینیان هێرشە بەناوبانگەکەی “هەزار بۆمبهاوێژ” بوو لە مانگی مایسی ساڵی ١٩٤٢. هەرچەندە دۆزینەوە و پووچەڵکردنەوەی بۆمبی بەجێماو لە کۆڵن دیاردەیەکی نامۆ نییە، بەڵام قەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕۆژی چوارشەممە، لە ساڵانی ئەم دواییەدا وێنەی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

سەڵاح

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح

لافاو لە ئەرزڕۆمی تورکیا زیانی زۆری لێکەوتەوە

سەڵاح