zagros news agency

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەكاتێكدا بەرەو ئەو جەژنە پیرۆزە دەڕۆین كە بە بڕیارێكی ناڕەوا و زاڵمانە قووت و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغداوە بڕدراوە. بڕینی مووچە و سیاسەتی برسیكردنی بە کۆمەڵی گەلی كوردستان هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ ئەنفال و كیمیاباران و ئەو جینۆسایدە نیە كە ڕژێمی پێشوو لەدژی گەلی كوردستان ئەنجامی دا. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان لە هەموو ستەمكاری و تاوان و ئەنفالێك بەهێزتر و بەرزترە. با ئەوانەی دژایەتیی خەڵک و هەرێمی کوردستان دەکەن ئاوڕێك لە مێژوو بدەنەوە، گەلی كوردستان لە بەرانبەر هەموو گوشار و زەبروزەنگێكدا خۆڕاگر بوو و بە سەر نەیار و تاوانباراندا سەركەوت، و هەر پەشیمانی بۆ زۆرداران مایەوە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا وێڕای ئەوەی سوپاسی خۆڕاگری و جوامێری و سەربەرزیی تاك بە تاكی گەلەكەمان دەكەم، لە خودای مەزن داواكارم خێر و ئاسوودەیی بۆ كوردستان و عێراق و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەكەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.

مسعود بارزانی
5ی حوزەیرانی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نادر رۆستی: هەولێر دەبێتە پاریسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

سەڵاح