دوای ئهوهی دوێنێ یەكشەممە یەكەم حاجی هەرێمی كوردستان بەناوی مریەم عەبدولعەزیز یووسف لەدایكبووی ساڵی 1955 خەڵكی زاخۆ دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج، لە شاری مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی كەسوكارەكەی، ئهمڕۆ دووشەممە لە شاری مەككەی بە خاك دەسپێردرێت.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان دوای ئاراستەكردنی پرسە و سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی حاجییەكە، رایگەیاند كە لیژنەیەكی تایبەتمەندیان ڕاسپاردووە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و پرۆسەی ناشتنی حاجییەكە.
سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارەكەی، مریەم عەبدولعەزیز لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک دەسپێردرێت.

