باوکی ملیاردێر ئیلۆن ماسک رایگەیاند، کێشەکەی نێوان کوڕەکەیو ترەمپ بەهۆی ئەو فشارانەیە کە لەسەر هەردووکیان هەیه و ئیلۆن بە دژایەتیکردنی ئاشکرای ترەمپ هەڵەی کرد.
ئیرۆڵ ماسک گوتی: “وەک دەزانن، پێنج مانگە فشارێکی زۆریان لەسەرە، با کەمێک پشووییان پێبدەین. هەردووکیان زۆر ماندوون، بۆیە ئەمە چاوەڕوان دەکرا.”
ئاشکراشی کرد: “ترەمپ سەردەکەوێت، چونکە ئەو سەرۆکە و بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوە. ”
ئیرۆڵ ماسک ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم کێشەیە “تەنها شتێکی بچووکە و سبەینێ کۆتایی دێت.”

