ئەمڕۆ شەممە، 14-6- 2025، بەهروز كەمالوندی، گوتەبێژی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، زیانێکی سنووردار بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ لە نزیک شاری قوم کەوتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ، ئێمە ئامێر و کەرەستە گرنگەکانمان گواستووەتەوە دەرەوەی وێستگەکە.
بەهروز كەمالوندی ڕوونیشی کردەوە، هیچ نیگەرانییەک لە ویستگەی فۆردۆدا نییە بۆ بڵاوبوونەوەی تیشکی ناوەکی.
گوتیشی: قەرەبووی زیانە سنووردارەکەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا دیار نییە چ بڕیاریک دەربارەی گەڕێکی دیکەی دانووستانەکان لەگەڵ واشنتن دەدەین، کە بڕیاربوو سبەینێ یەکشەممە بەڕێوە بچێت.

