یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری دایە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، ئەگەر تاران لە ههڵدانی موشەک بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل بەردەوام بێت، ئهوا دەسوتێت.
کاتز لە بەیاننامەیەکدا وتی: دیکتاتۆری ئێران هاووڵاتیانی ئێرانی بە بارمتە گرتووە، ناچاریان كردوون بەتایبەت دانیشتوانی تاران باجی قورس بدەن، لهسهر ئەو زیانە ترسناکەی بە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی گەیاندووە. “ئەگەر خامنەیی بەردەوام بێت لە تەقاندنی موشەک بۆ بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل، تاران دەسوتێت”.
رۆیتهرز

