لە ماوەی سێ ڕۆژی ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و ئێران ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق لە ئێران گەڕاونەتەوە.
سالار تەحسین، بەڕێوەبەری نیشینگەوپاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی هەینی تا ئەمڕۆ 10 هەزار گەشتیاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق کە بۆ مەبەستی گەشت و پشووەکانی جەژن چووبونە ئێران، لە ڕێگەی دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕاونەتەوە.
سالار تەحسین گوتیشی: لەڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆسەرئێران 5200 گەشتیار و دوێنیش شەممە 4400 گەشتیار گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، گەڕانەوەی گەشتیاران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە.

