لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی ناساند،کە ئەویش (جینارۆ گاتوزۆ)ی ئیتاڵیە،کە لێرە بەدوا گاتوزۆ دەست بەکار دەبێت و وەکو ڕاهێنەر سەرپەرشتی تیپەکە دەکات لەپێناو گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو.
گاتوزۆ لە ڕابردودا ڕاهێنەرایەتی یانەکانی(هایدوک،مارسێلیا،ناپۆلی،پالێرمۆ،ئەی سی میلان)ی کردوە و ئیتر بابەتە بۆ ئەو ڕاهێنەرە گۆڕاوە چونکە ئەمجارە یانە نییە بەڵکو هەڵبژاردەیە و ئامانجی سەرەکی ئیتاڵیاش گەشتنە بە مۆندیالی داهاتوو.
ئیتاڵیا لە دوو مۆندیالی ڕابردوودا بەشدار نەبووە و نەیتوانیوە بگاتە مۆندیال سەرەڕای هەبوونی پێکهاتەی بەهێز و ڕاهێنەری بە ئەزموون،بۆیە ئەمجارە دەیانەوێت لەڕێی جینارۆوە بگەنە وەشانی داهاتووی مۆندیال.
“سەرکار ڕێبوار”

