zagros news agency

ئه‌نجومه‌نی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به ‌سه‌رۆكایه‌تیی سوودانی كۆبووه‌وه‌

 

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی وەزاری کرد و باس له پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان کرا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: پشتیوانی له‌ كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین و عێراق ئامادەیه بۆ هەموو هاوکارییەکی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل
له کۆبوونەوەکەدا سوودانی گوتی: لایەنه پەیوەندیدارەکان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان عێراقی له دەرەوەی وڵات راسپێردراون.
راشیگەیاند: پێویسته‌ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق بگیرێته‌به‌ر و دەمودەزگاکانی دەوڵەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئاڵنگارییەک ئامادەن.
جەختی کردەوه: ئاژاوەگێڕان و ئەوانەی هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوه رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوه.

هەواڵی پەیوەندیدار

کلاسیکۆی کوردستان بە بردنەوەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٠ فەلەستینی لە غەززە کوژران

یاسین

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی سووریا بەڕێوەچوو

یاسین