zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییە مرۆییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتییە مرۆییەکانی کەم دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی بڕینی داراییە لەلایەن وڵاتە بەخشەرەکان.

ئاماژەی بەوەش داوە، تێچووی پلانی نوێی ساڵی 2025، 29 ملیار دۆلارە لە بری ئەو 44 ملیار دۆلارەی لەمانگی کانوونی دووەمدا ڕاگەیاندرابوو، کە پشتیوانیکردنی 114 ملیۆن کەس لە پێشینەی کارەکانیەتی.

پێشتریش ئەلیزابێس تان، بەڕێوەبەری پاراستنی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران گوتبووی، “کەمبوونەوەی بودجەی ڕێکخراوەکە زۆرترین زیان بەم پەنابەرانە و کۆمەڵگا کەم داهاتەکان دەگەینێت، کە لە لەژێر فشارێکی زۆردان.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، بەرنامەکانی پاراستن لە زۆر بواردا کەم کراونەتەوە یان نەهێڵراون، ئەمەش وایکردووە ئافرەتان و منداڵان و ڕزگاربووانی توندوتیژی بێ پشتیوانی بمێننەوە.

ڕوونیشی کردەوە، لە باشووری سوودان، لەسەدا 75ـی شوێنە دیاریکراوەکان خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی ئافرەتان و کچان ناکەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە 80 هەزار قوربانی دەستدرێژی یان توندوتیژی بێ دەستڕاگەیشتن بە چاودێری پزیشکی، هاوکاری یاسایی، یان هاوکاری ئابووری دەمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە

یاسین

لە کەرکووک دادگاییکردنی جووتیارێکی کورد بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

ڕافایل گرۆسی: ئێرانییەکان لەماوەی چەند مانگێکدا دەست بە یۆرانیۆمی پیتێنراو دەکەنەوە

سەڵاح