zagros news agency

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕەتی دەکاتەوە ئەمەریکا هێرشی کردبێتە سەر ئێران

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 17-6-2025، بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دەستپێکردنی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەکەن، جەختیشی کردەوە “ئەمەریکا لەم کاتەدا هیچ هێرشێکی سەربازیی نەکردووە.

ئەم لێدوانەی بەرپرسە ئەمەریکیەکە دوای ئەوە هات کە کەناڵ 14ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، واشنتن هێرشی کردۆتە سەر ئێران، ئەمەش مشتومڕێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و ئەگەری هەیە ڕووبەڕووبوونەوەکە فراوانتر بێت.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە بە میدیا ناوخۆییەکانی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، “کۆشکی سپی بە وردی چاودێری پێشهاتەکان دەکات، هەروەها دۆناڵد ترەمپ ڕاوێژ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکی سەربازی نەگیراوەتەبەر.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

یاسین

چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

ئه‌ڵمانیا… ژن و مێردێك لەسەر تاوانكردن دژ به‌ ئێزدییەکان دەستگیر كران

سەڵاح