zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: ٨٠٪ی ژنانی گەنجی ئەفغانستانی لە خوێندن و کار دابڕاون

 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا دۆخی ژنانی ئەفغانستانی بە مەترسیدار وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٨٠٪ی ئەو ژنانەی تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵەوەیە، لە خوێندن یان هەلی کارکردن بێبەش کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەگەر حکوومەتی تاڵیبان بەردەوام بێت لەسەر ڕێگرییەکانی بەرانبەر بە خوێندنی باڵای کچان و ژنان، ئەفغانستان لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبەڕووی کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی هێزی کاری پسپۆڕ و شارەزا دەبێتەوە. ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی تەندروستی، پەروەردە و ئابووریی وڵاتەکە دەبێت.

شایەنی گوتنە، لەوەتەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا دەسەڵاتیان گرتووەتەوە دەست، خوێندنیان لە پۆلی حەوتەم بە سەرەوە بۆ کچان قەدەغە کردووە. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا ڕێگری لە خوێندنی ژنان لە بەشە پزیشکییەکانیشدا کرا و دەرگای زانکۆکان بە ڕوویاندا داخرا.

ئەم بڕیارانە بوونەتە هۆی ئەوەی نەوەیەکی تەواو لە کچانی ئەفغانستانی لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش بن و ئاسۆی داهاتوویان لێڵ بێت. ئەم دۆخە نەک تەنیا کاریگەریی لەسەر ژیانی تاکەکەسیی ژنان داناوە، بەڵکوو هەڕەشەیەکی جددیشە بۆ سەر داهاتووی ئابووری و کۆمەڵایەتیی وڵاتەکە، چونکە پەراوێزخستنی نیوەی کۆمەڵگە، بناغەی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک لاواز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا دوای 13 ساڵ تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب بەشدار دەبێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی مسر لە هەولێر دەکات

یاسین

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

یاسین