zagros news agency

کیێڤ هۆکاری بەردەوامیی شەڕ ئاشکرا دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ١٠٠ ڕۆژی تەواو بەسەر ڕەتکردنەوەی پێشنیازێکی ئاشتی لەلایەن ڕووسیاوە تێپەڕیوە. کیێڤ جەخت دەکاتەوە مۆسکۆ بەهۆی مەرجە قورسەکانییەوە، ڕێگرە لەبەردەم کۆتاییهێنان بە شەڕ.

ئاندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “تەواو ١٠٠ ڕۆژ تێپەڕی بەسەر ئەو کاتەوەی ئۆکرانیا بەبێ هیچ مەرجێک پێشنیازە هاوبەشەکەی ئەمریکا و ئۆکرانیای بۆ ڕاگرتنی تەواوەتیی شەڕ و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی ڕاستەقینەی ئاشتی قبووڵ کرد. هەروەها ١٠٠ ڕۆژە ڕووسیا ئەو هەنگاوە سەرەتایی و بنەڕەتییەی بەرەو ئاشتی ڕەت کردووەتەوە.”

لە بەرانبەردا، ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە چەند مەرجێکی داناوە، کە حکوومەتی ئۆکرانیایی بە هیچ شێوەیەک قبووڵیان ناکات. مەرجەکان بریتین لە:

دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە لکاندنی نیمچەدوورگەی کریمیا و چوار هەرێمە داگیرکراوەکەی دیکەی ئۆکرانیا بە خاکی ڕووسیاوە.

کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لەو ناوچانە.

پابەندبوونی ئۆکرانیا بە “بێلایەنی” و وازهێنان لە هەوڵی بوون بە ئەندام لە ناتۆ.

ئەم مەرجە دژبەیەکە، وای کردووە ئاسۆی ئاشتی و کۆتاییهێنان بەو شەڕەی لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە دەستی پێ کردووە، هێشتا دوور و ناڕوون بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: کوژرانی رێبەر کۆتایی ڕێگە نییە

سەڵاح

ئەمریکا سزا بەسەر بازرگانێکی عێراقیدا دەسەپێنێت بەهۆی قاچاخچێتیی نەوتی ئێرانەوە

سەڵاح

دوای رووداوی تەقینی باڵۆنەكان لە هەولێر چەندان كارگەی نایاسایی داخران

سەڵاح