zagros news agency

ئێران: کوژرانی رێبەر کۆتایی ڕێگە نییە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کوژرانی ڕێبەر و بەرپرسە باڵاکانیان کۆتاییی ڕێگە نییە، بەڵکو سەرەتای قۆناغێکی نوێی بەرپرسیارەتی و خۆڕاگریی مێژوویی دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا تیرۆری ڕێبەر و بەرپرسە باڵاکانی ئێران بە دەستدرێژیی سەربازی دژی سەروەریی خاک و دەسەڵاتی نیشتمانیی ئەو وڵاتە وەسف دەکات. هەروەها هەموو وڵاتان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە داهێنانێکی زۆر مەترسیدارە لە پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان و وەرچەرخانێکی مەترسیدارە بەرەو حوکمڕانییەکی ملهوڕیی ئاشکرا و زۆردارییەکی بێسنوور لە ئاستی جیهاندا.

وەزارەتی دەرەوە داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتیی ئەنجومەنەکە و هەموو حکوومەتەکانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بۆ ڕێگری لە دەسەڵاتی زۆرەملێ لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتەکاندا، ئەو بنەما و ڕێسایانە بپارێزن کە بەرهەمی چەندین سەدە ئەزموونی ژیانی مرۆیین.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێگەی سەربەخۆیی و خۆڕاگری بە گوڕوتینێکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت و کوژرانی ڕێبەر و سەرکردەکانیان کۆتاییی ڕێگە نییە، بەڵکو سەرەتای قۆناغێکی نوێی بەرپرسیارەتی و خۆڕاگریی مێژوویی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێخ حه‌سه‌ن كۆیی : خه‌ڵكی كۆیه‌ بۆچونیان زۆر گۆراوه‌ ئێستا رووله‌پارتی و پشتیوانی پارتی ده‌كه‌ن ئه‌م جاره‌ پارتی سوپرایزی ده‌بێت

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی وەیسی ئاخر سەعید شێروانی دەکات

یاسین

سیپان شێروانی : مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو مسۆگەرە

یاسین