لە هەشتەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و دوابەدوای توندتربوونی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەختی ئێران 9 وڵات کە حەوتیان ئەورووپین باڵیۆزخانەکانی خۆیان لە تاران داخست و سەرجەم کامەندان و دیپلۆماتەکانیان لە ئێران بردە دەرەوە.
تا ئێستا هەر یەک لە بریتانیا، ئیرلەندا، سویسرا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا، پۆرتوگال، بۆلگاریا، ئوستۆرالیا و نیوزیلەند داخستنی باڵیۆزخانەکانی خۆیانیان ڕاگەیاندووە و دەڵێن چالاکییە دیپلۆماسی و کۆنسوولییەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدەن. دیپلۆمات و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەم 9 وڵاتە لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لە ئێران دەرچوون و گوازراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
سویسرا کە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێرانە ڕایگەیاندووە سەرەڕای داخستنی باڵیۆزخانەکەی و گواستنەوەی کارمەندەکانی، لە ڕۆڵی خۆی وەک پارێزەری بەرژوەندییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.

