zagros news agency

سیمیۆنی داوای یاریزانێکی تۆتنهام دەکات

 

لە ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەڕا ئاشکرا بووە،کە دیاگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای یاریزانێکی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهامی کردوە تاکو لەم گواستنەوەی هاوینەدا بیگوازنەوە ڕیزەکانی ڕۆخێ بلانکۆس

ڕاپۆرتەکان دەڵێن سیمیۆنی داوای لە کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردوە (ڕۆدریگۆ بێنتانکۆر)ی ئۆرۆگوایی بگوازنەوە ڕیزەکانی یانەکە و بەو مەبەستەش دەستکراوە بە گفتوگۆ و تۆتنهامیش لاری نییە لە فرۆشتنی یاریزانەکە،کە ئەوەی دەمێنێتەوە لە قورسی ئەو بۆندە بڕە پارەی ئیمزا کردنی گرێبەستی یاریزانەکەیە.

ئەتلەتیکۆش بۆ ڕازی کردنی یاریزانەکە قسەی لەگەڵ کەسە نزیکەکەنی بێنتانکۆر کردوە و هۆکاری سەرسامی سیمیۆنیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ستایلە بەرگریە توندەی یاریزانەکە لە هێڵی ناوەند پەیڕەوی دەکات و وەرزی ڕابردوش یاریزانەکە لەگەڵ تۆتنهام ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسۆیەکی نوێ بۆ زنجیرە فیلمی “The Matrix”هەیە

ART

ئیسرائیل: ئێران بێگومان بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرش دەکات

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. میلان سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین