zagros news agency

بێلینگهام تا چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە؟

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە جود بێلینگهام ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید دوای مۆندیالی یانەکان نەشتەرگەری شانەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئه ستێره ئینگلیزەکە ، ماوه یه کی زۆره به هۆی ئه و ئازاره ی که توشی بووە دەنالێنێت، به هۆی ئه و ئازاره شتی تایبەت شان بەکاردەهێنێت، به ڵام بارودۆخه که ی پێویستی بە نەشتەرگەریە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بێلینگهام بەهۆی نەشتەرگەرییەکەیەوە نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پلانەکانی ڕاهێنەر ئەلۆنسۆ دەبێت، چونکە هەوڵدەدات سەرجەم یاریزانەکانی ئامادە بکات و پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ ڕۆڵ و ئاستەکانیان دیاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی دارایی و ڕێگەچارەکان پەرلەمانی عێراق میوانداریی وەزیری دارایی دەکات

یاسین