zagros news agency

ڕۆشتنی فاتی لە بەرشەلۆنە بۆ کاتێکی نادیار وەستاوە

 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی نێوان بەرشەلۆنە و مۆناکۆ سەبارەت بە گواستنەوەی ئەنسۆ فاتی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسی بۆ ئێستا وەستاوە.

لە فەرەنسا دووپاتیان کردەوە کە گرێبەستەکە وەستاوە بەهۆی ناکۆکی لەسەر مووچەی فاتی کە ساڵانە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆیە. بارسا ڕەتیدەکاتەوە هیچ بەشێکی لە ئەستۆ بگرێت، بەتایبەتی کە هەوڵدەدات سەرووی مووچە کەمبکاتەوە بۆ تۆمارکردنی گرێبەستی نوێ.

ئێستا هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە فاتی لەم هاوینەدا بە خواستن بارسا جێدەهێڵێت. بەپێی ڕاپۆرتەکە، گرێبەستەکەی تا ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت، بەڵام تا ئێستا شوێنی مەبەستی دیاری نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

یاسین

مان سیتی شوێنگرەوەی ئیدرسۆنی دیاری کرد

یاسین

یانەیەکی ئینگلتەرا نزیکە لە گواستنەوەی ڕەحیم ستێرلینگ

یاسین