zagros news agency

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: دوو سیستەمی ڕادار لەناوبران

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، چاودێری دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان کردووە کە ئاسمانی بەغدایان پێشێل کردووە، یەکێکیان کەوتووەتە خوارەوە و ئەوی دیکەیان سەربازگەی تاجی بۆردومان کرد.

سێشەممە، 24-6- 2025، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، سەعد مەعن، لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، ڕادارێکی ناو سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەربازگەی تاجی بۆردومانکردووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەیەکی دیکە لە نزیک مۆلیدەی کارەبا کەوتووەتە خوارەوە، دەشڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە هیچ کەس نەمردووە و بریندار نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوەی ئاشکرا کردووە، ڕادارێکی دیکە لە بنکەی ئاسمانی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوە و بتەواوی لەناو براوە.

گوتیشی: دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە لیژنەیەکی وەزارەتی بەرگری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی و زیانەکانی شوێنەکە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو كردەوە

سەڵاح