zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و ئێران كرد

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو ئاگربەستە دەکات کە دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا رایگەیاند؛ دەڵێت، “تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکاندایە.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “باوەڕی تەواوم بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە.”

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکات بۆ پابەندبوونیان بە “دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا.”

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس کۆبۆوە

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. نکۆنکۆ بووە فریادڕەسی چێڵسی و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

کەشناسی هرێم : پلەکای گەرما کەمێک بەرز دەبێت

سەڵاح