دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له نوێترین لێدوانی‌دا نیگه‌رانه له میدیا ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ى ئەو هەواڵانەی باس لە وێرانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن، لە نێویاندا سی ئێن ئێن، ڕایگه‌یاند:”عه‌یبه بۆ كه‌ناڵى سی ئێن ئێن درۆ ده‌كات”.
هه‌ر له درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، گوتی: “گورزه‌كانى ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێرانى وێران كردووه”. ئه‌و گورزه‌ى به گورزى سه‌ر هێرۆشیما و ناكازاكى یابان وه‌سف كرد، كه له كۆتایی جه‌نگى دووه‌مى جیهانى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌نجام درا و تێیدا بۆمبى ئه‌تۆمی به‌كارهێنرا، گوتیشی: “گورزه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، كۆتایی به‌جه‌نگ هێنا، وه‌ك چۆن له هێرۆشیما و ناكازاكى وامان كرد”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه له به‌ره‌ى غه‌زه پێشكه‌وتنى گه‌وره به‌دیهاتووه به‌هۆى ئه‌و گورزه‌وه، گوتیشی: “ئه‌و گورزانه واده‌كات، گیراوه‌كانى ده‌ست حه‌ماس، ئازاد بكرێن”. هه‌روه‌ها گوتیشی: “رێككەوتنێك بۆ راگرتنی شەڕی غەزەش زۆر نزیكە”.
“تره‌مپ، هه‌روه‌ها هۆشداریی دایە ئێران کە ئەگەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی بنیات بنێتەوە، “ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێی ئەمریکا دەبێتەوە.
ترامپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ناتۆ قسەی کرد و گوتی: “ئەگەر ئێرانییەکان دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان دروست بکەنەوە، بە دڵنیاییەوە هێرشێکی دیکەی ئەمریکا ڕوو دەدات، بەڵام پێموانییە من نیگەران بم لەو بارەیەوە، بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ کۆتایی هات، كۆتایی به هەموو شتێک هات، کەسیش ناتوانێت بچێتە ژوورەوە و بیبینێت کە بە تەواوی ڕووخاوە، نا‌توانیت بچیتە ژوورێکەوە کە ملیۆنان تۆن بەردی به‌سه‌ردا باری بێت.

