zagros news agency

شەپۆلی گەرما گەیشت و پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

 

شەپۆلێكی گەرمی گەیشت و پلەی گەرمی شارەكانی باشووری عێراق دەگاتە 50 پلە، بەڵام لە سبەی دووشەممەوە پلەی گەرمی دادەبەزێ و لە هەرێمی كوردستانیش بەرزترین پلە 43 دەبێ.

 

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ڕایگەیاند: پلەی گەرمی لە چەند شارێكی عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، لەوانە بەسرە، نەجەف، ناسڕیە، میسان و دیوانیە.

 

دەستەكە ڕاشیگەیاند: بەڵام پلەی گەرمی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەم دوو رۆژەدا لەنێوان 43 و 46 پلە دەبیت.

 

لە رۆژی دووشەممەوە ئەو شەپۆلە گەرمییەكە كۆتایی پێ دێت و لە دوای ئەوە پلەی گەرمی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان 37 بۆ 43 پلە دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە 46 پلە تێناپەڕێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ چەند پرسێک دێتە بەغدا

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دەكات

دڵشاد

پێرێز هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە

یاسین