ئەمڕۆ دووشەممە 30-06-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاووییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک وە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە تاکو کاتەکانی ئێوارە .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 )کم/ک . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم /ک لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم, بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسایی دەبێتەوە
مەوداى بینین / (6 – 8 ) کم دەبێت
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزم دەبێتەوە وە لەناوچە شاخاووییەکان زیاتر دادەبەزن بە (4-5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
سبەی سێشەممە 1-07-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەکاتەکانی بەیانی زوو لەزۆربەی ناوچەکان , پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری لاواز دەبیت.
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( 10– 20 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / ( 5 – 7 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی تۆز کەمتر دەبیت لە 5 کم
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی

30-06-2025

