zagros news agency

چارەنووسی میلیتاو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دیار نییە

 

ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی و یاریزانی دڵی بەرگری یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای چاک بوونەوەی لە پێکانە سەختەکەی ئێستا لە هۆڵی لەشجوانی و لەلای ڕاهێنەری جەستەیی یانەکەی خەریکی ڕاهێنان و خۆ ئامادە کردنە تاکو بەشداری بکات لە یاری داهاتووی تیپەکەی لە جامی جیهانی یانەکان لە وڵاتی ئەمریکا.

 

ئێستا میلیتاو دوای تێپەڕاندنی قورسی پێکانەکەی کەوتۆتە حاڵێکی دیکەی قورسی ئەویش ڕکابەری کردنە لەسەر وەرگرتنی پێگەی سەرەکی هێڵی بەرگری تیپەکەی،کە هەر لەیەکە یاریزانان(ئەسێنسیۆ،ڕۆدیگێر) لەو پێگەیەدان و یاریزانەکە ئەرکی قورسە.

 

سەبارەت بە دین هاوسن،کە ئەم هاوینە هاتە ڕیاڵ مەدرید چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر ئەوەی دووپات کردۆتەوە هاوسن سەرەکیەکی موتڵەقە بەمەش میلیتاو دەبێت بگاتە ئاستی ڕازی کردنی ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە و لەهەمان کاتیشدا چەند یانەیەک لەسەر هێڵن بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ میلیتاوی 27 ساڵ لەم هاوینەدا لەوانە(یۆڤانتۆس و ئینتەر میلان و یانەکانی سعودیا)بەڵام تا ئێستا بەیان نییە یاریزانەکە لە مێرێنگی دەڕوات.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

راپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد رەوانەی پارتە سیاسییەکان کرا

یاسین

ترەمپ پشت به نیکی هێیلی و مایک پۆمپیۆ نابەستێت

سەڵاح

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

سەڵاح