zagros news agency

به‌ وێنه‌… کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی (کەسنەزان – دەربەندی گۆمەسپان) بەردەوامە

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، لە سەر بڕیاری و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستکراوە بە کارکردن لە پڕۆژەی جووت سایدی ( کەسنەزان – دەربەندی گۆمەسپان )، کە پێكهاتووه‌ له‌:- 15.5 كیلومه‌تر درێژى ڕێگاکە، 40 ئاوه‌ر، 4 به‌رزه‌ پرد 1 ژێر پرد تێدایە و لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گروپ جێبەجێدەکرێت.

وتیشی، پڕۆژەکە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و بە تەواوبوونى سوودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان و گەشتیاران و کەمکردنەوەى قەرەبالغى سەر ڕێگاکە، کە پێشتر یەک لاین بووە و ڕووداوى نەخوازراوى لێکەوتۆتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، پڕۆژەکە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژى سنوورەکە ( دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی ) و جووت سایدى ڕێگاى سەرەکى ( هەولێر – كۆیە ) کارى تێدا دەکرێت.

May be an image of text

May be an image of golf cart

No photo description available.

May be an image of all-terain vehicle and golf cart

May be an image of 1 person

No photo description available.

No photo description available.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە

سەڵاح

ناونووسینی پێشمەرگە بۆ وەرگیران لە خولێكی نوێی كۆلێژی سەربازی دەستی پێكرد

یاسین