zagros news agency

هاووڵاتییەکی عێراقی له ئیدلب کوژرا

 

 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کەسێکی عێراقی لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە لە شاری سەلقین لە باکوری رۆژئاوای ئیدلب تیرۆرکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی روانگە سووری، پیاوەکە لەکاتی رۆیشتن لەگەڵ هاوسەرەکەی لە گەڕەکی ئەلجوبەیلا تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا فیشەکێک بەر سەری کەوتووە.

ئەم پیاوە به برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر بەهۆی برینەکانیەوە گیان لەدەستدەدات.

روانگەی سووری دەڵێت، پێدەچێت قوربانییەکە ئەندامێکی پێشووی گرووپێکی جیهادی بووبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەست پێدەکات

یاسین

نەوزاد شێخ کامیل: گەنمی دهۆک درەنگ پێگەیشتووە، بۆیە داوای درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنمان کردووە

یاسین

گۆڕانی رەنگی نینۆک نیشانەی کێشەی تەندروستیی شاراوەیە

یاسین