ڕەشەبایەكی بەهێز سنووری پارێزگای سلێمانیی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە كارەبای چەند گەڕەكێك كوژایەوە و ژمارەیەك فیدەری كارەباش زیانیان بەركەوتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7/7/2025، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “بەهۆی ئەو ڕەشەبایەی كە لە شەوی ڕابردووەوە سنووری پارێزگای سلێمانیی گرتووەتەوە، زیان بە تۆڕەكانی كارەبا كەوتووە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەبایان كوژایەوە.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو: “بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، بەهۆی ڕەشەباکەوە لە ناوشار 19 فیدەری كارەبا كێشەیان هەیە و لە دەرەوەی شاریش شەش فیدەر كێشەیان بۆ دروست بووە.”
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە: “ئێستا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا، سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن تا بەزووترین کات كارەبا بۆ هاووڵاتیان بگێڕنەوە.”

