zagros news agency

پزیشکانی بێسنوور لە برسیکردنی خەڵک لە غەززە هۆشداری دا

جێگری ڕێکخەری پزیشکانی بێسنوور: برسیکردنی خەڵک لە غەززە بە ئەنقەستە
پزیشکانی بێسنوور هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە، دەشڵێت، دۆخەکە ئاستی مەترسیی تێپەڕاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گەمارۆیەی سەپێنراوە، کە ژێرخانی ئابووری غەززەی وێران کردووە.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون، ڕوونیشیکردووەتەوە، لە کلینیکەکەی مەواسی لە باشووری کەرتی غەززە و کلینیکی MSF لە باکووری غەززە، زۆرترین حاڵەتی بەدخۆراکی تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا ئەو دوو کلینیکە چارەسەر بۆ زیاتر لە 700 ئافرەتی دووگیان و شیردەر و نزیکەی 500 منداڵ کە بەدەست بەدخۆراکی توند و مامناوەندەوە گیرۆدەن، دەکەن.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاندووە، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، ژمارەی تووشبووان لە کلینیکی شاری غەززە، نزیکەی چوار هێندە زیادی کردووە، لە مانگی ئایاردا 293 حاڵەت بووە، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەرزبووەتەوە بۆ 983 حاڵەت.
محەمەد ئەبو موغیسیب، جێگری ڕێکخەری پزیشکی ڕێکخراوەکە لە غەززە ڕایگەیاندووە، “ئەمە یەکەمجارە لە غەززە بەدخۆراکی بە شێوەیەکی وا گەورە دەبینین”، گوتیشی: “برسیکردنی خەڵک لە غەززە بە ئەنقەستە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگە بدەن خۆراک بچێتە ناو غەززە، سبەی ئەم کارە کۆتایی دێت.”
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، زیاتر لە دوو مانگە ئیسرائیل ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی کردووە، ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بدەن لە مەترسیی برسیەتی لە سەرانسەری کەرتی غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

یاسین

ئەنجوومەنی پارێزگاران بڕیارنامەیەکی لە دژی بەرنامەی ناوکیی ئێران پەسەند کرد

سەڵاح

لە دانیمارک دژی داگیرکردنی گرینلاند خۆپیشنادانە

سەڵاح