zagros news agency

ئەپیکۆر: ئامادەین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە

 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان(ئەپیکۆر) لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، پشتیوانی لە پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمووزی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) رایگەیاند، خۆشحاڵن بەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕکراونەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتووێکی نزیکدا.

ئەپیکۆر لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە لە 12ی تەمووزی 2025، ئەندامانی ئەپیکور و نوێنەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی چالاکی بواری نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئەوەیان دووپات کردووەتەوە، ئامادەن دەست بەجێ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا ئەگەر رێککەوتنێکی نووسراو و پابەندکراو هەبێت کە تێیدا دڵنیایی بدرێت لە شێوازی پارەدان و ڕێزگرتن لە گرێبەستە بەرکار و یاساییەکان هاوکات چارەسەری ئەو پارەیەش بکرێت کە هێشتا نەدراوەتە کۆمپانیاکان.

هەروەها دەشڵێت، “پێویستە شێوازی پارەدانەکە شەفاف بێت و پەسەند بێت لەلای کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواتر لە رێگەی کاش، یاخود لەڕێگەی گواستنەوەی پشکی شایستە وەک خۆی، بدرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندۆنیسیا لەو دوو فڕۆکەوانە دەپێچێتەوە بۆ ماوەی ٢٨خولەک خەویان لێکەوت

یاسین

سەرهەڵدانەوەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا دەخات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

سەڵاح