zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس: كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ كوردستان خه‌می كوردستانی له‌ تاریكی رزگاركرد

 

به‌پێی زانیاری زاگرۆس، بریاره‌ تاكۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌بای 24 كاتژمێری بگاته‌ هه‌موو كوردستان و له‌ ئێستادا 2 ملیۆن كه‌س كاره‌بای 24 كاتژمێریان هه‌یه‌.

به‌پێی زانیاری زاگرۆس لەسەر ئاستی هەموو عێراق، بۆ یەكەمین جارە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا، تەواوبوونی ژێرخانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنرێت. مەسرور بارزانی بە جیهان دەڵێت: لە ساڵی 2025 تەواوی شارەكانی كوردستان دەبنە كارەبای 24 كاتژمێری و لە ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی كوردستان دەبنە خاوەن كارەبای 24 كاتژمێری، له‌تازه‌ترین په‌یامیشدا، كه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕۆژی 9/7/2025، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.”

له‌ ئێستادا له‌ %70 هه‌ولێرو له‌ %20ی سلێمانی و %10ی دهۆك كاره‌بای 24 كاتژمێریان هه‌یه‌ و قۆناغ به‌قۆناغ هاوبه‌شكانی كاره‌با زیاتر ده‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا پێشنیارێکی نوێ بە ئیسرائیل دەدا

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

فوئاد حسێن: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ

یاسین