zagros news agency

دوای چەکدانانی پەکەکە، کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی لە تورکیا پێک دەهێنرێت

بەرپرسێکی باڵای ئاک پارتی پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە پشتڕاست دەکاتەوە و ئەندامێکی شاندی ئیمراڵیش چەکدانانەکە بە “هەنگاوێکی مێژوویی” ناوزەد دەکات.
کاردانەوەکانی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوامن و بەرپرسانی تورکیا ئەم هەنگاوە بە گرنگ وەسف دەکەن. ئەفکان ئاڵا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاند، گەیشتن بە قۆناغی چەکدانان زۆر گرنگە و لە ماوەی یەک بۆ دوو هەفتەی داهاتوودا کۆمیسیۆنێکی تایبەت لە پەرلەمانی تورکیا پێک دەهێنرێت.
ئاڵا گوتی: “پرۆسەکە وەک پلانی بۆ داڕێژراوە بەڕێوە دەچێت و هەوڵی تێکدانیش هەن، بۆیە بە هەستیارییەوە مامەڵە دەکەین.” هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە کۆمیسیۆنەکە لە ٣٠ بۆ ٣٥ کەس پێک دێت و نوێنەری هەموو پارتەکان لەخۆ دەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە، میتحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان٢٤ ڕایگەیاند، پاش ٤١ ساڵ شەڕ، چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی مێژووییە بۆ کورد و تورک و هەموو گەلانی ناوچەکە.
دوای ئەم پێشهاتانە، دەم پارتیش جووڵەکانی خێراتر کردووە و بڕیارە شاندی ئەو پارتە لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی ئاییندە ئەحمەد داوودئۆغڵو، وەزیری داد یلماز تونج و سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چێڵسی بە گرێبەستێک دەیەوێت هەمووان شۆک بکات

یاسین

کوریای باکوور سەربازی ناردووەتە جەنگی ئۆکرانیا

سەڵاح

به‌تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌یان سه‌رپێچیكاری حه‌ج، سعودیه‌ سزای 18 هاوڵاتی ده‌دات

سەڵاح