zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خێراییی گەڕانەوەی ئەفغانستانیان لە ئێرانەوە هۆشداری دەدات

نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان هۆشداری دەدات، خێرایی و زۆریی ژمارەی گەڕاوە ئەفغانستانییەکان لە ئێرانەوە، فشارێکی زۆرتر دەخاتە سەر میکانیزمی لاوازی پشتیوانیکردنیان لە ئەفغانستان.
ڕۆزا ئۆتۆنبایۆڤا، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤، دوای سەردانیکردنی دەروازەی سنووریی ئیسلام قەلعە لە پارێزگای هێرات، داوای پشتیوانیی بەپەلەی نێودەوڵەتیی بۆ ئەفغانستان کرد.
ئەو گوتی: «ئەو قەبارە زەبەلاحەی گەڕانەوەکان، بە شێوەیەکی زۆر کتوپڕ و بە زۆرەملێیەکی توندەوەیە، دەبێت زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری جیهاندا ».
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، ئەگەر خێرا لەمبارەوەیە هەنگاونەنرێت، لەدەستچوونی هاوکارییەکان، فشارەکانی سەر بازاڕی کار و کۆچی وەرزی، دەرەنجامی وێرانکەری لێ دەکەوێتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵ، ڕۆژانە هەزاران کەسی ماندوو و زیانلێکەوتوو لە سنوور دەپەڕنەوە و پشتیان بە هاوکارییە مرۆییەکان بەستووە.
لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینیدا، زیاتر لە ١.٤ ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە یان ناچار بە گەڕانەوە بۆ ئەفغانستان کراون و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە.
پێشتر وەزارەتی نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی دابوو، دەبێت هەموو ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانییانەی “بەڵگەنامەیان نییە” تا ٥ی تەممووز وڵاتەکە بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان.
جێی باسە، ئێران و پاکستان لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە، کەمپەینی جیاوازیان بۆ دەرکردنی ئەو بیانییانە دەست پێ کردووە، بە گوتەی ئەوان بە نایاسایی لەم وڵاتانەدا دەژین.
زۆربەی ئەفغانستانییەکان بۆ بەردەوامیی ژیانیان، پشت بە هاوکارییە مرۆییەکان دەبەستن، بەڵام کەمبوونەوەی بەرچاوی بودجەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دۆخەکەی خراپتر کردووە. ئاژانسە فریاگوزارییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان ناچار بوون بەرنامەکانی خوێندن و چاودێریی تەندروستی کەم بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین

فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی خۆیان دەتوانن دەست بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی بکەن

یاسین

ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لەبری داوای دانبەخۆداگرتن ئیسرائیل سەرکۆنە بکەن

سەڵاح