zagros news agency

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

تۆڕی HBOـی ئەمریکی وێنەگرتنی زنجیرە درامای چاوەڕوانکراوی “Harry Potter”ی راگەیاند و یەکەم وێنەی ئەکتەر دۆمینیک مەکڵاکڵینی وەک کەسایەتیی سەرەکی، هاری پۆتەر، بڵاوکردەوە. 

لە وێنەکەدا، مەکڵاکڵین وەک “ئەو کوڕەی کە زیندوو مایەوە” دەردەکەوێت و جێگەی دانیال رادکلیف دەگرێتەوە کە لە فیلمە بەناوبانگەکانی دەیەی یەکەمی سەدەی 21دا ئەو رۆڵەی دەگێڕا.

پێشبینی دەکرێت بڵاوکردنەوەی وێنەکە ببێتە جێی بایەخی هەوادارانی زنجیرەکە، کە چاوەڕێن لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا هەموو کارەکتەرە دڵخوازەکانیان لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن ببیننەوە.

لەم دواییانەدا چەندین ئەکتەری نوێ پەیوەندییان بە کاستی زنجیرەکەوە کردووە، لەوانە: رۆری ویلمۆت لە رۆڵی نێڤیڵ لۆنگبۆتۆم، ئامۆس کیتسن لە رۆڵی دادلی دۆرسلی، لویس برێیلی لە رۆڵی مادام رۆلاندا هوچ، و ئانتۆن لێسەر لە رۆڵی گاریک ئۆلیڤاندەر. 

ئەم ناوانە زیاد دەبنە سەر لیستی ئەو ئەستێرە دیارانەی کە لە مانگەکانی رابردوودا راگەیێندران، وەک جۆن لیسگۆ، بابا ئیسیدۆ، جانێت ماکتیر، و نیک فرۆست، کە بە رێککەوت رۆڵی کەسایەتییەکانی دەمبڵدۆر، مینێرڤا مەکگۆناگڵ، سێڤروس سنەیپ، و روبیوس هاگریدیان پێ سپێردراوە. 

بڕیارە زنجیرەکە لە 2027 نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد؛ بڕگەیەکی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم بوو

یاسین

لەنەجەف تووشبووێکی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح

جوانکاری بۆ دارەکانى دوورگە ناوەندیەکان شەقامەکان دەکرێت

سەڵاح