ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/7/2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ویلایەتە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە لە 14ی تەممووزەوە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج، ئەم هێرشانە سەقامگیریی عێراق و داهاتووی ئابوورییەکەی دەخەنە مەترسییەوە، ئەرکی حکوومەتی عێراقە کە خاکەکەی و هەموو هاووڵاتییەکانی بپارێزێت.”
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوەش كراوە: “ئەم هێرشانە ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانە دەکەنە ئامانج کە بۆ وەبەرهێنان لە داهاتووی عێراقدا لەگەڵ وڵاتەكەدا کار دەکەن، ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراقدا کە کار دەکەن بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر، فیدراڵی و سەروەر.”

