باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە بەهۆی دۆخی ئاڵۆز و بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکان سەردانی سووریا نەکەن.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە ئەمریکاییانەی لە سووریان، دەتوانن لە ڕێگەی ئوردنەوە بگەڕێنەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە کارەکانی باڵیۆزخانەکەیان لە سووریا ڕاگیراوە و ناتوانن هیچ خزمەتگوزارییەکی کۆنسوڵگەری پێشکەش بە هاووڵاتییانیان بکەن.

