به‌ره‌ی مقاوه‌مه له عێراق كه گروپه میلیشیاكانن له‌راگه‌یه‌نراوێكدا خۆیان له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كوردستان بێ به‌ری ده‌كه‌ن، و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
جه‌گه‌ر هه‌ركی، ئه‌ندامی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “هه‌موو به‌ڵگه‌كان روونن كه كێ له‌پشت هێرشه درۆنییه‌كانن بۆ سه‌ر كوردستان.“
ڕوونیشی كردەوە: ”به‌شێكی زۆری قه‌یرانه‌كان عێراق له‌لایه‌ن به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌وه دروستكراون بۆ وێرانكردن و دروستكردنی گرفت له ناوچه‌كه ئێستا چۆن به‌به‌یان نامه‌یه‌ك خۆیان بێ به‌ری ده‌كه‌ن له‌و هێرشانه؟.“
ڕوونیشی كردەوە: ”هەموان دەزانن كە هەر میلیشیاكانی نێو بەرەی مقاوەمە ڕێگرن لەوەی هیچ پێشکەوتنێك و کارێکی خزمەتگوزاری لە عێراق بكرێت، هەر ئەو میلیشیایانە قاچاخچێتی و بازرگانیی نایاسایی و سەرانەستێنی و دەیان تاوانی خراپ دەكەن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كه هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر كوردستان به درۆ پینه‌و په‌رۆ ناكرێت و راستییه‌كان لای خه‌ڵك ئاشكران.

