zagros news agency

هێرش کرایە سەر دادگایەکی ئێران 18 کەس کوژران و برینداربوون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 26ـ7- 2025، ژمارەیەک چەکداری سەر بە گرووپی ‘سوپای عەدل’ هێرشیان کردە سەر دادگای شاری زاهیدان، کە یەکێکە لە ناوەندە دادوەرییە گرنگەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی دادگا لە شەقامی ئازادی لە زاهیدان. لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان بۆ نێو باڵەخانەکە تەقەیان کردووە.
ئاژانسی تەسنیم ڕوونیکردەوە، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە هێرشە چەکدارییەکەی ئەمڕۆ شەممە، بۆ سەر دادگای زاهیدان لە ئێران، پێنج کەس کوژراون و 13 کەسیش بریندار بوون.
ئەو ئامارانەی لەسەر ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئەم هێرشە چەکدارییە ئاشکرا کراوە، ئاماری سەرەتایین و بەدواداچوون سەبارەت بەزیانەکانی ئەم ڕووداوە بەردەوەامە.
ڕاشیگەیاند، سێ ئەندامی ئەو گرووپە چەکدارە بە تەقەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران کوژراون. هەروەها ژمارەیەک سەردانیکەری دادگا بریندارن کە برینی هەندێکیان سەختە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەتا هێرشەکە بۆ سەر ئیدارەی دادگا دەستی پێ کردووە و دواتر بەهەڕەمەکی تەقە لەو خەڵکە کراوە کە لەدادگا بوون.
د. محەممەد حەسەن محەممەدی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی زاهیدان بە تسنیمی ڕاگەیاند، سەرجەم بریندارانی ڕووداوەکەی زاهیدان لەلایەن بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی خاتەم ئەلئەنبیا چارەسەر کراون.
گرووپی سوپای عەدل، کە حکوومەتی ئێران بە گرووپی تیرۆریستی وەسفیان دەکات، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی دادگای زاهیدانی لە ئەستۆ گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت دەخرێتە روو

یاسین

بارانی بە لیزمە ئەستەنبووڵی گرتەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح