zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە

 

ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە:

لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا وا بڵاوکراوەتە، گوایە وتەبێژی پارێزگای هەولێر بێڕیزی بە کەسانی خێرخواز کردووە، جارێ پێش هەموو شتێک پارێزگای هەولێر وتەبێژی نییە، ئەو کەسەشی ئەو بابەتەی نووسیوە، تەنها لە ئەکاونتی خۆی بووە و ئەکاونتەکەشی تایبەتە و ئێستاش بابەتەکە سڕدراوەتە، ئەو پرسەش بە دوور و نزیک هیچ پەیوەندی نە بە پارێزگا، نە بە پارێزگارەوە نییە، بەڵکو تەنها ڕای کەسی خۆی بووە، بەڵام بەشێک لە کەناڵەکان بۆ بەلاڕێبردن و شواندنی ڕاستیەکان و چەواشەکاری هاوڵاتییان، بەبێ ڕەچاوکردنی ئیتیک و ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەوانی و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی دروستی بابەتەکە، پرسەکەیان بە ئاڕاستەیەکی دیکە دابردووە، کە نەدەبوو بەبێ ئەوەی لە سەرچاوەی فەرمی زانیاری وەربگرن، کە ئەوە بەشێکی سەرەتای کاری ڕۆژنامەوانییە، هەر لە خۆیانەوە بە ناوی پارێزگای هەولێر هەواڵی نادروست بڵاو بکەنەوە.

پارێزگای هەولێر

2025.7.26

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی رێژەی لێبڕینی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە

یاسین

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

یاسین

تورکیا: سەوەریی خاکی سووریامان پاراستووە

سەڵاح