zagros news agency

ئێران بیر لەکشانەوەی پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکاتەوە

 

 

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تاران بیر لە کشانەوەی لە پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکاتەوە.

دووشەممە، 28-7-2025، ئیبراهیم ڕەزایی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، “ئەندامانی لیژنەکە کار لەسەر داڕشتنی پڕۆژە یاسایەک دەکەن کە حکوومەت ناچار دەکات لە پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بکشێتەوە، ئەگەر هەرسێ وڵاتە زلهێزەکەی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێران کارابکەنەوە.

ئیبراهیم ڕەزایی ئاماژەی بەوەش کرد، “لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمان، تاوتوێی کاردانەوەکانی کاراکردنی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە لایەن هەرسێ وڵاتانی ئەورووپا بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کرد.

سەبارەت بە پڕۆژە یاسایە پێشنیاز کراوەکە، دەڵێت: ئەگەر ئەورووپیەکان سزاکانی سەر ئێران چالاک بکەنەوە، پێویستە حکوومەت لە پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بکشێتەوە. گوتیشی: کاری داڕشتنی پڕۆژە یاساکە لەلایەن لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە بەردەوامە.

هەروەها مەجید خادمی، بەرپرسی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری دایە ئەورووپییەکان لە کاراکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران.

گوتیشی: ئەگەر هەرسێ وڵاتە ئەورووپیەکە بیانەوێت هەر هەنگاوێک بنێن، ئێمە بژاردەمان هەیە کە دەتوانین بەکاریان بهێنین و کاریگەریشیان دەبێت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەورووپییەکان ئەوکات گەورەترین زەرەرمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: لە هەندێ ناوچە ئەگەری بەفر بارین هەیە

سەڵاح

تەرمی محەممەد سینوار برای یەحیا سینوار دۆزرایەوە

سەڵاح